From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
دامەزراوەی ویکیمیدیا
دەستەی ئەمینداران
|
|
ئایا دەزانیت کە کاتێک وتارێکی دڵخوازت لە ویکیپیدیا دەخوێنیتەوە، ئەوا بە هەزاران کەس کاردەکەن لە پشت بڵاوکردنەوەی زانیاری بەشێوەی خۆڕایی؟
|
خەڵکانێکی لێزان و سەرنجڕاکێش لە پشتی پڕۆژە سەرکەوتووەکانی وەک ویکیپیدیا، ویکیدراوە، ویکیسەرچاوە و ئەوانی دیکەوەن.
|
دامەزراوەی ویکیمیدیا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات بۆ کارکردن. ئەوان ئاگاداری ژێرخانی تەکنیکی، ئالنگارییە یاساییەکان و ئاستەنگەکان دەبنەوە.
|
|
دامەزراوەی ویکیمیدیا لەڕێی دەستەی ئەمیندارانەوە کاردەکات بۆ کارکردن لە سەرتاسەری جیهان. دەستەی ئەمینداران لەڕێی پڕۆسەکانەوە لەلایەن کۆمەڵگا هەڵبژێردراون.
|
١٦ کورسی هەیە بۆ ئەندامانی دەستەی ئەمینداران:
٨ کورسی بۆ کۆمەڵگا و گرووپەکان
٧ کورسی ئەندامی هەڵبژێردراو، وە
١ کورسی بۆ دامەزرێنەر
|
|
هەریەکێک لە ئەندامانی دەستەی ئەمینداران بۆ سێ ساڵ لەو پۆستە خزمەت دەکەن.
|
|
|
|
دەستەی ئەمینداران لە پڕۆسەیەکی جیهانیدا هەڵبژێردراون.
|
کۆمەڵگای ویکیمیدیا ئەو هەلەیان هەیە کە دەنگ بدەن بۆ دەستەی ئەمینداران. ئەم هەلە گرنگە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرێک لە شوێن و شارەزاییە جیاوازەکان بۆ ئەوەی کەسانی لێوەشاوە ببنە ئەندام لە دەستەی ئەمینداران.
|
دەستەی ئەمینداران لە ساڵێکدا ١٥٠ کاتژمێر کاردەکەن. ئەوان بەلانی کەم دەبێت لە لیژنەیەک کار بکەن. لیژنەکان بریتین لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن، پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن، سەرچاوە مرۆییەکان، بەرهەم، پڕۆژەی تایبەت و کارووباری کۆمەڵگا.
|
|
کۆبوونەوەکان بۆ هەمووان بەردەست دەخرێت، دەکرێت لەپەڕەی کۆبوونەوەکانی فاوەندەیشن ویکی یانیشلە پەڕەی لیژنەکان بیاندۆزیتەوە.
|
|
زیاتر دەربارەی دەستەی ئەمینداران و هەروەها لەبارەی چۆنییەتی بەشداریکردنت لە دەستەی هەڵبژاردنەکان بزانە لەم بەستەرە؛ https://w.wiki/yY9.
|