Jump to content

هەڵبژاردنەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا/٢٠٢١/٢-٧-٢٠٢١/ کاندیدە پەسەندکراوەکانی ٢٠٢١

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Wikimedia Foundation elections/2021/2021-07-02/2021 Confirmed Candidates and the translation is 100% complete.

هەڵبژاردنەکانی دەستەی ئەمیندارانی ٢٠٢١ لە ڕۆی ٤ی ئابی ٢٠٢١ دەکرێتەوە. کاندیدەکان داوایان لێدەکرێت کە بانگەشەی خۆیان بکەن. دوای سێ حەفتە لە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن ئەوا ٢٠ کاندیدی پەسەندکراو هەن بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢١.

دەستەی ئەمیندارانی ویکیمیدیا لە ئاستی جیهانیدا کارەکانی ڕادەپەڕێنێت. دەستەکە دەیەوێت ئەمجارە ئەندامانی لە کۆمەڵگا جیاواز و جۆراوجۆرەکان هەڵبژێرێت، لەپاڵ ئەوەشدا  کەسانی پسپۆڕن بن بۆ ئەوەی ئەنجوومەنە نوێیەکە پێکبهێنن.

کۆمەڵەکانی ناو ویکیمیدیا دەتوانن بەشداربن لە دەنگدانەکان. ئەنجوومەنەکە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی چوار لە زۆرترین دەنگپێدراو دەکات بۆ ئەوەی بیانکاتە ئەندامی نوێی ئەنجوومەن بۆ ماوەی سێ ساڵ.

چۆن دەتوانیت بەشداربیت؟

زیاتر بزانە لەبارەی کاندیدەکانەوە

کۆمەڵێ کەس لە گشت پڕۆژەکان خۆیان پاڵاوتووە. لەارەی هەریەکێک لەم کاندیدانە بخوێنەوە و پرسیار بکە بۆ ئەوەی بتوانیت دەنگ بدەیت. لەماوەی کەمپەینەکە ئەوا کۆمەڵگاکان دەتوانن پرسیار لە کاندیدەکان بکەن. کاندیدەکان وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەنەوە کە لەلایەن کۆمەڵگاکانەوە ئاراستەیان کراوە و بەدیاریکراوی ئەو پرسیارانەی کە لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند کراون و لە مێتا دادەنرێن. لە حەفتەکانی ئایندە، کاندیدان دەرفەتی ئەوەیان پێدەدرێت لە ڕێی ڤیدیۆیەوە دەربارەی خۆیان و خۆپاڵاوتنیان بدوێن.

بەشداربە لە چالاکییەکانی کەمپەینەکە

تیمێک لە کۆمەڵەکان هاوکاری دەستەی هەڵبژاردنەکان دەکەن بۆ ئەوەی لەماوەی کەمپەینەکە چەند چالاکییەک بکەن. دەتوانن لەم پەڕەیە چالاکییەکان بدۆزنەوە، پەڕەی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە مێتا.

هانی ئەندامانی کۆمەڵگا دەدەین کە چالاکی لەناوخۆی کۆمەڵگاکانیان ئەنجام بدەن. لە نێویاندا ئەگەر بکرێت کە خودی کاندیدەکانیش بەشداربن بە گوێرەی کاتی هەموو لایەک. تکایە چالاکییەکانتان لەم بەستەرەی مێتا زۆر بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیاندۆزێتەوە. دەستەی هاوکاران و خۆبەخشانی هەڵبژاردنەکان ئامادەن یارمەتیتان بدەن ئەگەر پێویستتان بوو.

دەنگ

دەنگدانی دەستەی نوێی ئەمینداران لە ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢١ دەکرێتەوە و لە ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دادەخرێت. دەستەی دەنگدەران سیستمی یەک دەنگ گۆڕینەوە پەیڕەو دەکات. زیاتر بزانە دەربارەی داواکارییەکانی دەنگدان، پڕۆسەکە و وەڵامی پرسیارە دووبارەکان لەسەر دەنگدان.

سیستمی یەک دەنگ گۆڕینەوە

ئەم سیستمی دەنگدانە ڕێگا دەدات کە دەنگدەر پلەبەندی بە کاندیدە دڵخوازەکانی بکات. ئەمەش یارمەتی دەنگدەران دەدات کە بەشێوەیەکی باشتر بۆچوونی خۆیان دەربڕن لەوەی تەنیا بەشێوەی باو دەنگ و پشتگیری دابنێن. دەستەی هاوکاران نموونەیەکی گاڵتەئامێزیان بۆ ئەم پرسە هێناوەتەوە و چاوی لێبکەن. زانیاری زۆرتر لە ناوەڕاستی مانگی تەممووز دەدرێت.

تکایە زانیاری و بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن بڵاوبکەرەوە بۆ ئەوەی بگاتە هەمووان، هەروەها هەمووان بتوانن نوێنەری خۆیان ببۆ چەند ساڵی داهاتوو هەڵبژێرن.

هیوای سەرکەوتن،

لیژنەی هەڵبژاردن